Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک بەشداری لە ساڵیادی ڕۆژی کۆماری ئیتالیادا دەکات

2026-11-09T18:14:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/11/9 لە هەولێر، بەڕێزان مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی 80 ساڵەی ڕۆژی کۆماری ئیتالیادا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئیتالیاوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە وێڕای ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی و بەرپرسانی ئیداری و دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، ئامادەی بوون، بەڕێز جێگری سەرۆک بە نوێنەرایەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی یادەکەی لە بەڕێزان باڵیۆز و ستافی کونسوڵخانە و گەل و حکوومەتی ئیتالیا کرد و هیوای بەردەوامیی بۆ کۆماری ئیتالیای دۆست، خواست.

بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیی خۆیانی بە بەشداریی هەمووان لە ڕێوڕەسمەکەیاندا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەیوەندی و دۆستایەتیی وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و خواستیان بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان، کردەوە.