Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزی فەرەنسا کۆبووەوە

2026-07-12T15:38:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/7/12 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏ھەرێمی کوردستان پێشوازیی‌ له‌ بەڕێزان جەنەراڵ ثیری، فەرماندەی هێزی فەرەنسا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتيی دژ بە داعش و کۆڵۆنێڵ تێتوان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ‌پەیوەندییەكانى فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، یارمەتییە سەربازییەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ پێشمەرگە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک ڕۆڵی فەرەنسای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و بەردەوامبوونی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرز نرخاند، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە.

پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.