ئەمڕۆ دووشەممە 2025/12/8 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی عێراق، هەروەها پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق، کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە. سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی سهر كێڵگهى غازى كۆرمۆر، بە کارێکی تێکدەرانە و مەترسیداریان بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە قەڵەم دا.
پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، هەروەها پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.