Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2026-07-06T19:11:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/6 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرەنسا کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە.

لە تەوەری ناوخۆدا، وێڕای پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دوا هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆسیە هەڵواسراوەکانی نێوانیان خرانە بەر باس؛ لەمبارەیەوە، پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و گەڕانەوە بۆ دەستوور، دووپات کرایەوە.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو کە بیروڕا لەبارەی لێکەوتەکانیەوە، ئاڵوگۆڕ کرا.