ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/١٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئادریان ئایسڵستاین، کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندييهكانى هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان، پێشهاتە سیاسی و ئەمنیيەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خرانە بەر ناس و گفتوگۆ.
دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ شەڕ و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکانی ناوچەکە لەگەڵ پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە بەڕێز خاتوو کارن ڤان گیرسبێرخن، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، ئامادەی بوو.