Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی میسر کۆبووەوە

2025-02-24T10:04:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/24 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەحموود فارووق، کونسوڵی میسر لە هەرێمی کوردستان، کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و میسر کردەوە و بە مێژوویی وەسفی کردن، لەمبارەیەوە، باسی لە دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی (ڕۆژنامەی کوردستان) کرد، کە لە 22ی نیسانی 1898دا بە هەوڵی (میقداد مەدحەت بەدرخان) لە قاهیرە چاپ کرا.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی میسر وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ په‌یوه‌ندی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان هەردوولا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ په‌ره‌پێدان و فراوانکردنیان لە بوارە جیاجیاکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و گەشتوگوزاردا، نیشاندا.