Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2026-08-25T10:37:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/8/25، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز کریستیان ئۆلکفە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک، بەخێرهاتن و پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کریستیان ئۆلکفە، وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز کریستیان ئۆلکفە، کونسوڵی گشتیی نوێى ئەڵمانیا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە ئەرکە نوێیەکەی لە هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندییە دیپلۆماسی و هەماهەنگییە مرۆیییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.