Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کۆبووەوە

2026-04-06T12:28:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2026/4/6 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان، هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا و چەند پرسێکی هاوبەش و جێی بایەخی هەردوولا، تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، ئاڵۆزی و دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخى ناوچەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.