ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/27 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو کارن ڤان گیرسبێرخن، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و لێكهوتهكانیان بە سەر عێراق و هەرێمی کوردستانەوە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە تەوەری پەیوەندییەکاندا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامی و فراوانکردنیان و برەودان بە هاریکاریی هاوبەش لە بواری سەربازی و ئەمنیدا کرایەوە.
هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان و پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی كۆبوونهوەکە بوو.