
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/4/22 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئێندۆ ئاکیرا، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز ئێندۆ ئاکیرا وەک باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشان دا.
لای خۆیەوە بەڕێز ئاکیرا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.
پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
