Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ماڵئاوایی لە سەرۆکی دیوان کرد

2026-07-23T11:41:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/7/23 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی کرد.

لە دیدارێکدا، کە بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری دەرەوە ئامادەی بوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان بە سوپاس و پێزانینەوە لە ڕۆڵی بەڕێز بیزڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەک کونسوڵی گشتی دوا و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا، بۆ خواست.

هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆ و ڕەوشی گشتیی هەرێمی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، تیایدا وێڕای خستنەڕووی ڕووداو و پەرەسەندنەکان، بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەکانیان بەسەر ناوچەکەوە، ئاڵوگۆڕ کرا.