Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە سەرۆکی دیوان دەکات

2026-07-29T08:49:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 2026/7/28 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری دەرەوە، ئامادەی بوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان بە سوپاس و پێزانینەوە لە ڕۆڵی بەڕێز برێم لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دوا و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا، بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز یان برێم، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکەی، پێشکەشیان کردووە.