Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییی باڵیۆزی بەریتانیادا بەشدار بوو

2025-02-23T09:44:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی ماڵئاواییدا کرد، کە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ڕێکیخستبوو.


لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، هەروەها ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری و کەسایەتی سیاسیی ناوخۆ و نوێنەر و دیپلۆماتکارانی وڵاتان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان بە پێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی بەڕێز هیچن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پتەوترکردنی دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیادا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا، بۆ خواست.

لای خۆیەوە باڵیۆز ستیڤن هیچن، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاریی بۆ ئەو پشتیوانی و هاریکارییەی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پێی گەییشتووە، جەختی لە کاریگەریی پێگەی هەرێمەکە لە عێراق و ناوچەکەدا کردەوە.