Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان نیوەڕۆخوانێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک کونسوڵی گشتی ڕێک دەخات

2026-09-30T14:25:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/9/30 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکیان وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکانیان لە هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی نیوەڕۆخوانی بۆ ڕێزلێنان لە بەڕێزان باڵیۆز د. ماهر ئەلکەرەکی، کونسوڵی گشتیی فەلەستین، ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و لیو جۆن، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین، ڕێکخست.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی، کونسوڵ و نوێنەرانی چەند وڵاتێک لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان بەناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی کونسوڵان کرد و ڕۆڵی ئەوانی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتەکانیاندا بە گرنگ و بەرهەمدار، لە قەڵەم دا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە بەڕێزان کونسوڵی گشتی هەریەک لە فەلەستین و ڕووسیا و چین، سوپاسی پشتیوانی و هاریکارییەکانی سەرۆکایەتی و هەروەها گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانیان لە سەرخستنی ئەرکەکانیان لە ماوەی ڕابردوودا کرد و خۆشحاڵیی خۆیان بە کارکردن لە هەرێمی کوردستان، دەربڕی.