ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/3/4 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتیی ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی پەیوەندییە هەمەلایەنەکان و کارکردن بۆ پەرەپێدانیان، باسیان لە سەردانی ئەم دوایییەی وهزیرى دهوڵهتى ئەڵمانیا بۆ كاروبارى دهرهوه، بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئەنجامی سەردانەکەیان وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، لە قەڵەم دا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، ڕەوشی هەرێمی و پەرەسەندنەکانی ئەو جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، خرانە بەر باس و لێکەوتەی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکانیان بەسەر دۆخی گشتیی ناوچەکەوە، لە هەموو ڕوویەکەوە، تاوتوێ کرد؛ هەردوولا لەسەر پێویستیی هێورکردنەوە و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان، هاوڕا بوون.