Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی تورکیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

2026-09-03T11:09:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/9/3 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا خرانە بەر باس؛ تیایدا جەخت لە پەرەپێدانیان و کارکردن بۆ فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە کایە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری و زانستییەوە، کرایەوە.

لە تەوەری ناوخۆدا، پەرەسەندنە سیاسییەکان لەسەر هەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و وێڕای خستنەڕووی هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ سەرخستنی پرۆسە هەڵواسراوەکان، هەردوولا لەسەر پێویستیی هاتنەکایەی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەپێناو تێپەڕاندنی قۆناغەکە، هاوڕا بوون.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی هەرێمی و لێکەوتەی ڕووداوە هەنووکەیییەکان بەسەر سەقامگیریی ناوچەکەوە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.