ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/27 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، چەندین تەوەری تایبەت بە پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ هۆڵەندا خرانە بەر باس و بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتیی کارکردن لەو پێناوەدا، ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەری ناوخۆدا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە سیاسییەکان لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی کە بە ئاراستەی تێپەڕاندنی قۆناغەکە لەئارادان، تاوتوێ کران.
هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی هەرێمی، شیکردنەوەی پەرەسەندنە هەنووکەیییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.