Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیزیا کرد

2025-10-05T14:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/5 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیزیا لە عێراق، كرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز پوجیانتۆ کرد و پشتیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاریکردنی لە سەرخستنی کار و ئەرکەکانیدا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق، نیشان دا.

لای خۆیەوە بەڕێز دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بە ئەرکە نوێیەکەی لە عێراق، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی کار و کایەکانی هاریکاریی هاوبەش، کردەوە.