
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/3 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بهڕێز فهرامهرز ئهسهدى، كونسوڵى گشتیی كۆمارى ئيسلامیی ئێران له ههولێر، کرد.
لە دیدارێکدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی تاوتوێ کران و بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەی ڕووداوەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەری ناوخۆدا، بەڕێز سەرۆکی دیوان، دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، خستەڕوو.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان، هەروەها کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا و پێویستیی چارەسەرکردنیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

