
2025-01-23T09:35:00.000000Z
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/23 بەڕێز د.نووری عوسمان سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د.کامل ئەلدلێمی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، ڕەوشی ناوخۆ و دۆخی گشتیی ناوچەکە خرانە بەر باس و بیروڕا سەبارەت بە پێشهات و لێکەوتەی گۆڕانکارییەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە پەیوەندی و هاوکاریی لەنێوان هەردوولا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، لەمبارەیەوە، جەخت لە بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش کرایەوە.
