Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی لە جەژنی نیشتمانیی میسردا بەشدار بوو

2025-07-10T20:01:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/7/10 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی، لە ڕێوڕەسمی جەژنی نیشتمانیی میسردا بەشداربوون کە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیی سیاسیی ناوخۆ، هەروەها دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان، پیرۆزباییی لە کونسوڵ و ستافی کونسوڵخانە، هەروەها گەل و سەرکردایەتیی میسر کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیەوە بەڕێز مەحموود فارووق، کونسوڵی میسر لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی بەشداریی شاندەکەی سەرۆکایەتیی لە یادەکەیاندا کرد و جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.