ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/9/30 لە قەزای عەنکاوە، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی، کە لە ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی، پێکهاتبوو، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی شەشەمی قوتابییانی دەرچووی زانکۆی کاتۆلیکی لە هەولێر ( CUE)دا، کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتیی ئایینی، سیاسی، بەرپرسانی ئیداری و دایکوباوکان و کەسوکاری دەرچووان بەڕێوە چوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان پیرۆزباییی دەرچوونی خولێکی دیکەی قوتابییانی لە سەرۆک و ستافی سەرۆکایەتی و مامۆستایانی زانکۆی (CUE) و هەروەها لە قوتابییانی دەرچوو کرد و هیوای بەردەوامیی بۆ زانکۆکە و سەرکەوتنی بۆ دەرچووان لە قۆناغی داهاتوویاندا، خواست.