Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ده‌كات

2025-02-22T15:34:00.000000Z
پەیام و پەیوەندی

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، بەرپرسی لقی سۆران ـی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئيسلامى کوردستان و زانا و كه‌سايه‌تيى ديارى ناوچه‌كه‌ و هاوكاران و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو زانايه‌كى ديارى ئايينى و نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/22