Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2022-09-28T14:33:15.000000Z
ڕاگەیەندراو

سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له‌ هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ به‌ ته‌واوى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌.

هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه‌ كه‌ ڕێگه‌ نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له‌ سنوورييه‌كانييه‌وه‌ ڕووبدات، له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ختيش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌ گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه‌ ناكۆكه‌كان.

له‌ كاتێكدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌يه‌ك‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موولايه‌كدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه‌، داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2022/9/28