2025-02-01T10:03:00.000000Z
ئەمڕۆ شەممە 2025/2/1 لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، کە بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، خێزان و کەسوکاری شەهیدان، هەروەها ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و بەرپرسانی ئیداری و دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتان، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداریی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەسەر مۆنۆمێنتی (شەهیدانی یەکی شوبات) دانا.