Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

مەرج و ڕێنماییەکان

سوپاس بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق. لە کاتی چوونەژوورە و بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕەدا، تۆ قبوڵت کردووە بە پێی یاسا ڕەچاوی ئەم مەرج و رێسایانە بکەیت. گەر ئەم رێسا و مەرجانەت قبوڵ نیە، تکایە ئەم ماڵپەڕە بەکارمەهێنە.

١. مافە گشتیەکان

١.١ ئەم مەرج و رێسایانە لەوانەیە گۆڕانکاریان بەسەردا بێت. گۆڕانکارییەکان لەم پەیجەدا بڵاودەکرێنەوە. بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە لە لایەن تۆوە، دوای نیشاندانی گۆڕانکارییەکان، ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ رێسا و مەرجە گۆڕاوەکان و سەرجەم گۆڕانکارییەکانت قبوڵ کردووە.

٢.١. مافی چاپ و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ماڵپەڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پارێزراوە، ئەم مافە لە لایەن نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەپارێزرێت و بەڕیوە دەبرێت.

٣.١. تا خۆمان بۆ بابەتە دیاریکراوەکان یان کۆکراوەی بابەتەکان ئاماژە نەدەین (جا لە ژێر یان لە چوارچێوەی بابەتە دیارکراوەکان بێت)، ئەم بابەتە ماف پارێزراوە مۆڵەتی دووبارەبەکارهێنانەوەی پێدراوە بە پێی مۆڵەتی نێودەوڵەتی (Creative Commons Attribution 4.0 – یاسای هاوبەشی داهێنان) بە پێی ئەم یاسایانە، تۆ ئازادی لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بەڵام ئەمە تەنها لە کاتێکدا گەر تۆ بیدەیتە پاڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و پابەند بیت بە مەرجەکانی تری مۆڵەت وەرگرتن. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم مۆڵەتە بۆ هەموو وێنە و هێڵکاری و لۆگۆ و بابەت و هێمای بازرگانی سەر ماڵپەڕەکە و پێکهاتەکانی دیزاینی ماڵپەڕەکە نیە. ئەم بابەتە دیاریکراوانە ناتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێنەوە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەت.

٢. مافی خاوەندارێتی

١.٢. ئەم ماڵپەڕە لە لایەن نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.

٢.٢. بابەتەکانی سەر ئەم ماڵپەڕە کە زانیاریەکانیش لە خۆدەگرێت (واتە ناوەڕۆک) پارێزراون لە رێگەی مافی چاپ و بڵاوکردنەوە و مافی هێمای بازرگانی و شێوازەکانی تری مافی خاوەندارێتی. سەرجەم مافەکان و ناونیشان و قازانج لە بابەتەکان لەلایەن نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە خاوەندارێتی دەکرێن و کۆنتڕۆڵ کراون و دەسەڵاتیان پێدراوە.

٣. سنورەکان

١.٣. داواکاری و پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە دووبارە چاپکردنەوەی زانیارییەکانی سەر ئەم ماڵپەڕە پێویستە ڕاستەوخۆ ئاراستەی نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت.

٢.٣. دەستکاریکردنی هەر بابەتێکی سەر ئەم ماڵپەڕە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و بە پێشێلکاری مافی چاپ و مافەکانی تری خاوەندارێتی دادەنرێت.

٣.٣. وێنە و هێلکارییەکانی سەر ئەم ماڵپەڕە لە رێگەی مافی چاپەوە پارێزراون و ناتوانرێت دووبارە بەرهەمبهێنرێنەوە یان بە هەر شێوەیەک بەکاربهێنرێن بێ وەرگرتنی مۆڵەتی نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.

٤. لینکەکانی ئەم ماڵپەڕە بۆ ماڵپەڕەکانی تر

١.٤. ئەم ماڵپەڕە لینکی تێدایە بۆ ماڵپەڕی تر، ئەمەش تەنها بۆ مەبەستی ڕەزامەندی و پێدانی زانیارییە. ئەم ماڵپەڕانە لەوانەیە زانیاری وا لە خۆبگرن کە مافی چاپ و بڵاوکردنەوەیان لە لایەن لایەنی سێیەمەوە دەپارێزرێت و بەکارهێنانیان سنوردار بکرێت. مۆڵەت وەرگرتن بۆ بەکارهێنانی ئەو بابەتانەی کە مافی چاپ و بڵاوکردنەوەیان پارێزراوە لە ماڵپەڕەکانی تر پێویستە لە لایەن خاوەنی مافی چاپ و بڵاوکردنەوە بێت و ناتوانرێت لەلایەن نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەدەست بهێنرێت.

٢.٤. نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپرس نیە لە بابەتەکانی ئەم ماڵپەڕانە و بەرپرسیار نیە لە هەر زیانێک کە بەهۆی چونەناوەوەی ئەم ماڵپەڕانەوە ڕوودەدات. بەرپرسیارییەتی بەکارهێنانی لینکەکان و چوونەژوورەوەی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە بە تەواوی لە ئەستۆی خۆتە.

٥. لینک بۆ ئەم ماڵپەرە لە ماڵپەڕەکانی ترەوە

١.٥. چوونەناو ئەم ماڵپەڕە یان بابەتەکانی ئەم ماڵپەڕە لە رێگەی لینکەوە ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ رێسا و مەرجەکانت قبوڵ کردووە. ئەمە هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە تەنانەت دوای پۆستکردنی هەر گۆڕانکارییەک یان دەستکاریکردنێک لە رێسا و مەرجەکانی ئەم وێبسایتە. گەر تۆ ئەم رێسا و مەرجانەت قبوڵ نیە، پێویستە بوەستیت لە بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە یان هەر بابەتێکی سەر ئەم ماڵپەڕە.

٢.٥. نابێت لە ژێر هیچ باروودۆخێکدا نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان وا سەیربکرێت کە لایەنگری یان پەیوەندی هەبێت بە هیچ هێمایەکی بازرگانی یان خزمەتگوزاریی، هیچ لۆگۆ و دروشمێک یان هەر ئامێرێک کە لە لایەن ئەم ماڵپەڕانەوە بە کاردێت یان دەردەکەوێت کە لینکی ئەم ماڵپەڕە یان هەر بابەتێکی ماڵپەڕەکەی تێدا بێت.

٣.٥. نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەموو مافێکی خۆی هەیە کە رێگری لە هەر لینکێکی نافەرمی بکات کە بیەوێت ناونیشانی ئەم ماڵپەرە لە هەر سایتێک دابنێت کە بابەت یان ناو یان زانیاری نەشیاو و دژە دینی، ناوزڕاندن، شکاندنی خەڵک، ئابڕووبەرانە، نەشایستە، نایاسایی لەخۆ بگرێت، یان هەر بابەت و زانیارییەک کە دژ بە یاسا، دژ بە بیروباوەڕی خەڵک، خاوەندارێتی، تایبەتمەندی یان مافی گشتی بێت.

٦. یاسای بەڕێوەبردن

١.٦. پێویستە ئەم رێنماییانە بە پێی یاساکانی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیڕەو بکرێن و جێ بەجێ بکرێن. هەر سکاڵایەک پەیوەندی بە شێوازی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەوە هەبێت، دەبێت دادگاکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ بکەن.