سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌كه‌ين. دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه.
ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2020/12/20