
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيهتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.
دۆخى عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عيراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگهيشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له چهقبهستووييى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراليى عيراق كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێ كرد و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه و نێودهوهڵهتى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.