جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووريی بابلى 6772 (ئەکیتۆ)، به گه‌رمى لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عيراق و له هه‌ر كوێى جیهان بن پيرۆز دەکەم. هیواى جه‌ژنێكى خۆش و ئاراميان بۆ ده‌خوازم.
له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى کوردستان وه‌ك هەمیشە به زێد و نیشتمانی پێکەوەژیان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیيی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌يى و ته‌بايى له كوردستان ده‌كه‌ين.
جەژنی ئەکیتۆ لە هه‌مووان پيرۆز بێت، هيوادارين ئه‌م جه‌ژنه و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان ئارامى و ئاشتى له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا بهێنن و له دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌موو لايه‌ك بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
31/3/2022