سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنەماڵەی شێخ سەیفوڵڵا ئەنساری ده‌كات

News
- 17 July 2020

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێز و كه‌سوكار و مريدان و په‌يره‌وانى خوالێخۆشبوو شێخ سەیفوڵڵا ئەنساری، شێخی تەریقەتی نەقشبەندی له‌ كوردستان و توركيا ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ دياربه‌كر كۆچى دوايى كرد.

هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى بداته‌ هه‌مووان.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

17/7/2020