Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی یاوه‌ر نامیق ده‌کات

2020-01-24T11:51:09.000000Z
لێدوان

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤/١/٢٠٢٠ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بورهان جاف، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو یاوه‌ر نامیق - ی برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌که‌یان کرد، هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و به‌هشتی خۆی شاد بکات.

لای خۆیه‌ به‌ڕێز بورهان جاف سوپاس و پێزانینی خۆی و خانه‌واده‌که‌یانی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌، دڵنه‌وایی و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، ده‌ربڕی.