سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژۆ ده‌كات

News
- 2 June 2021

پاشنيوه‌ڕ‌ۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/6/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ڕێز به‌نگين قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ خاتوو مونا يوخه‌نا ياقۆ ئيمزا كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڕێزيان هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئه‌ركى خاتوو مونا دووپات كرده‌وه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

پاشان له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريدا سوێندى ياسايى خوارد.