Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە

2023-09-25T18:01:22.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٥ به‌ڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی خۆی لە هەولێر، به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئه‌رکه‌که‌ی، پێشوازی لە خاتوو ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چارەسەری بودجە و مووچە و باشکردنی گوزەرانی هاووڵاتییان جەختی لێکرایەوە.

هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە ژیان و گوزەرانی خەڵک و موچە و بازاڕ و خزمەتگوزاری باش بکرێت و دەرفەت و هەلی کار و خوێندن بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی کۆچی دەرەوەی وڵات.

لە کۆتاییدا، به‌ڕێز جێگری سەرۆک هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ ڕۆزی کەیڤ خواست و هەردوولا هیواخواز بوون پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت.