Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆك و كونسولی گشتیی ڕووسیا كۆبوونەوە

2023-06-20T12:22:41.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠/٦/٢٠٢٣ بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مەکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدڕاڵ لە هەرێمی كوردستان کرد.

سەرەتا کونسوڵی گشتیي ووسیا باسی پەیوەندیە مێژوویەکانی نێوان ڕوسیا و هەرێمی کوردستان کرد، ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیی هەرێمی کوردستان بۆ ڕوسیا تەنیا خۆی لە بواری و سیاسی و ئابوریدا نابینێتەوە، بەڵکو پەیوەندییەکی کولتووریش لە نێوان هەردوولادا هەیە.

هەردوولا، هاوڕا بوون کە تەبایی و یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی هەرێم تاكە بنەمای بەهێزی هەرێمی کوردستانە.

لە کۆتاییدا کونسولی گشتیی ڕووسیا  هیوای خواست یاسای بودجە پاش ئەوەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یارمەتی بوژاندنەوەی سێکتەرە ئابوورییە جیاجیاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بدات.