Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگرى سه‌رۆك له‌گه‌ڵ به‌رپرسى نووسينگه‌ى يونامى كۆبووه‌وه‌

2021-09-06T15:19:00.000000Z
Uncategorized @si ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 2021/9/6 به‌ڕ‌ێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕیکاردۆ رۆدریگەز، بەرپرسی نووسینگەی یوونامی لە هەرێم و شاندێكى یاوەری كرد.

لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسیى هەرێم و عيراق و پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا و له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز جێگری سەرۆک جه‌ختى له‌ بەشداریى فراوانی خەڵک لە دەنگدان كرده‌وه‌ كه‌ زەمینەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد زامن دەکات و ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی له‌ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە گرنگ وەسف کرد.

هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسى چارەسەریى ئاشتیانە و ده‌ستووريى کێشەكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رده‌واميى پرۆسەی چاکسازی و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمەرگە هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێته‌ هۆى سەقامگیریی زياترى سیاسی و ئەمنی و پشتیوانیی نێوەدەوڵەتى.