Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌

2021-04-06T12:42:50.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/4/2021 به‌ڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێم، پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەویه‌كدا به‌رێز جێگری سه‌رۆك جیا له‌ باسكردنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشكاندنی مه‌ترسییه‌كانی داعش، پشتگیریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و ‎سەرۆکایەتیی ھەرێمی كوردستانی بۆ پێشمەرگە دووپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌و چاكسازییانه‌دا كه‌ له‌ وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ ته‌ورێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ زیاتر و باشتر خزمەتکردنی پێشمەرگە له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا كرده‌وه‌.