ئەمڕۆ سێشەمە، ١٥/٨/٢٠٢٣، بهڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی خۆی لە هەولێر، پێشوازی لە بهڕێز ئیرڤن هیکس جوونیەر کونسوڵی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێكى یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە کونسوڵی گشتيی ئەمهریکا بەمەبەستی ماڵئاوایی لە ئەرکەکەی، سەردانی بهڕێز جێگری سەرۆکی کردبوو، بارودۆخی سیاسيی هەرێمی کوردستان و کێشەی هەولێر و بەغدا و هەلومەرجی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستيی لایەنە سیاسیيەکان و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە کردەوە و لە کۆتاییدا بهڕێز جێگری سەرۆک ڕۆڵی ئەمهریکای لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و دەستپێشخەری و کارەکانی کونسوڵی گشتيی ئەمهریکاى بەرز نرخاند و هیوای خواست پشتیوانی و هاوکاری و پەیوەندییەکانیان لەپێناوی چاکسازی و پێشخستنی سیستەمی حکومڕانيدا بەردەوام بێت.