Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا کرد

2023-10-25T11:03:49.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٥ به‌ڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە به‌ڕێز کلاوس دیتەر شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبونەوەیەکدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵۆزی و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە خرایە بەرباس، دواتر هەردولا بیروڕایان ده‌رباره‌ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا و ناکۆکیی لایەنە سیاسیەکان و گرنگی یەکهەڵوێستی و یەکڕیزیی نیشتیمانییانە بۆ پاراستن و مانەوەی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕ کرد.

به‌ڕێز جێگری سەرۆک بە بایەخەوە جەختی لە گرنگیی یەخستنەوەی پێشمەرگە کردەوە و یەکخستنی هێز و داهات و بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی وەک زامنی سەقامگیریی سیاسی و گەشەپێدانی وڵات وەسف کرد.

لە کۆتاییدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک ستایشی حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانی و هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا، بەرز نرخاند.