ڕۆژی چوارشەممە ٩/٢/٢٠٢٢، لە دیوانی سەرۆکایەتيی هەرێمى كوردستان، بهڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز مامۆستا مەزهەری خالقی، هونەرمەندی گەورەی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا هەردولا جەختیان لە گرنگی و بایەخی بواری ئەدەبیات و هونەر و فەرهەنگ و ناسنامەی گەلی کورد کردەوە و تیشکیان خستە سەر پاراستنی مێژووی زمان و فەرهەنگ و کەلەپوور و کەلتووری کورد.
بهڕێز جێگری سەرۆک، سەرباری بەرزنرخاندنی هەوڵ و کارە هونەری و کەلتووری و فەرهەنگیيەکانی مامۆستا مەزهەری خالقی، پشتیوانيی خۆی بۆ پرۆژە و هەنگاوەکانی داهاتوی دامەزراوەی ئینستيتيۆتی کەلەپووری کورد دووپات کردەوە.
لە کۆتاییدا مامۆستا مەزهەری خالقی، سەرەڕای دەربڕینی خۆشحاڵيی خۆی بەو دیدارە، سوپاسی پشتیوانيی بهڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.