
ئەمڕۆ چوارشەمە ٢١/٢/٢٠٢٤ بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نيكۆلاوس ستێريولاس كونسوڵى گشتيى يۆنان له ههرێمى كوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و تیشكیان خستە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و کێشەی بودجە و دواکەوتنی مووچە و کاریگەریی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و بازاڕ بەگشتی.
بەڕێز جێگری سەرۆک بە بایەخەوە باسی لە ئاوەدانکردنەوەی دێهات و پشتیوانیكردنی جووتیاران و چەند نموونەیەکی بەروبوومی خۆماڵی کرد کە بەهۆی دەوڵەمەندی و بەپیتيی خاکی کوردستانهوه بۆ کشتوکاڵ، دەکرێ ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووری و داهات.
تاوتوێكردنی پەیوەندیی دێرینی کولتووری و ڕۆشنبیریی هەردوولا، هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر لە بواری تەندروستی و پەروەردەیی و خوێندنی باڵا و وزە و چەند بوارى جيادا، لایەنیكی دیكەی دیدارەكە بوو.
