Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات

2024-05-28T12:31:22.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨/٥/٢٠٢٤، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئەتیلا توس، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بیروڕا دەربارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق، پرسی بودجە و مووچە و پرسەکانی دیکە، فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و هەنگاریا، یەکڕیزی و یەکگوتاریی لایەنە کوردستانییەکان لەبەغدا، ئاڵوگۆڕ كران.

بەرێز جێگری سەرۆک سوپاس و ستایشی هەنگاریای کرد لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بە بایەخەوە باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و لەمبارەیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لەوە کردەوە کە پەرلەمان دامەزراوەیەکی گرنگە و پێویستە ڕۆڵ و سەنگی خۆی هەبێت و ببێتە مەرجەعی باڵای پرسە گرنگ و نیشتمانییەکان.