Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئۆفیسی هاوکاریی هەڵبژاردنی یوونامی لە عێراق دەكات

2024-02-20T12:32:47.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ سێشەمە، ٢٠/٢/٢٠٢٤ بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەمیر ئارەین بەڕێوەبەری ئۆفیسی هاوکاریی هەڵبژاردنی یوونامی لە عێراق و شاندیكی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دۆخ و پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و بە وردی تیشک خرایە سەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ناکۆکيی لایەنەکان، میکانیزم و شێوازی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

هەردوولا لەسەر پێویستیی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی لەنزیکترین کاتدا هاوڕا بوون و نیگەرانیی خۆشیان لە لێکەوتە خراپەکانی زیاتر دواخستنی ئەم پرۆسەیە لەسەر داهاتوی سیاسی و ئەمنی و سەقامگیریی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، نیشان دا.

بەڕێز نوێنەری یوونامی ڕۆڵی بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری کێشە و لەمپەڕەکانی بەردەم پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەرز نرخاند.