ڕۆژی شەممە ٦/١١/٢٠٢١ لە سلێمانی، بهڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتيی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان و سیمۆن کارلستیتر لە نێردەی ڕاوێژکاريی یەکێتيی ئەورووپا بۆ عێراق کرد.
لە دیدارێکدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسيی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو پرۆژە هاوبەشانەی کە یەکێتيی ئەورووپا دەخوازێت لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیان بدات تاوتوێ كران، بەتایبەتيش ئەو پرۆژانەی پەیوەنديیان بە پلانی ستراتیژی و بیناکردن و پتەوکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە هەیە و مەبەست لێیان ئەنجامدانی چاکسازييه.
لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت بەدواداچوون بۆ پرۆژەکان بکرێت تاکو دڵنیا بن لەوەی ئامانجی پرۆژەکان هاتوونەتە دی، هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگيی یەکخستن و بەدامەزراوەیيکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا.
له تهوهرێكى ديكهى ديدارهكهدا جەخت لە کاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپاى عيراق كرايهوه بهتايبهتى لەو سنوورانەی کە چەکدارانی داعش تيایدا چالاکن، ئهوهش بۆ نەهێشتنی ئەو بۆشایيیە ئەمنيیەی کە هەیە.