![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/07/WhatsApp-Image-2024-07-02-at-3.52.02-PM-1.jpeg)
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢/٧/٢٠٢٤ بەرێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تۆلگید بک، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا و پرسی مووچە خرانە بەر باس و گفتوگۆ و لەمبارەیەوە هەردوولا لەسەر جێبەجێکردنی دەستووری عێراق وەک چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە و ئاڵنگارییەکان، هاوڕا بوون.
دواتر بیروڕا سەبارەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و گۆڕانکاریی سیاسی لە داهاتودا، ئاڵوگۆڕ کرا.
بەڕێز جێگری سەرۆک ستایشی پلان و کار و پرۆژەکانی یەکێتیی ئەورووپای لە هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەت لە گرنگیدان بە سێکتەری پۆلیس و کردنەوەی خولی ڕاهێنان، هەروەها جەختی لە بایەخدان بە کوالیتی کۆنترۆڵ و سیستەمی بانکی بە ئامانجی پێشکەوتن و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان، کردەوە.
![](/uploads/old_images//2024/07/WhatsApp-Image-2024-07-02-at-3.52.02-PM.jpeg)