Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆك پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا دەكات

2023-12-13T12:36:45.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣/١٢/٢٠٢٣، بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا دوایین ئاڵنگاری و پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵومەرجی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، هەنگاوەکانی بنیادنانی سوپایەکی دامەزراوەیی و پرۆسەی چاکسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە، کێشەكانی هەولێر ـ بەغدا، پرسی نەوت و بڕیاری دادگای پاریس لەمبارەیەوە، هۆكارەكانی دواکەوتنی مووچە و پرۆسەی خوێندن، خراپيی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

بەڕێز جێگری سەرۆک وێڕای پێشكەشكردنی پیرۆزبایيی دەستبەكاربوون بۆ بەڕێز كونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، هیوای سەرکەتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست، سوپاسی فەرەنساشی کرد کە پشتیوان و هاوکارێکی گرنگی گەلی کوردستان بوون لە قۆناغە جیاوازەکاندا، هەروەها جەختی لە گرنگیی بوونی ستراتیژێكی هاوبەشی نیشتمانی و یەكهەڵوێستیی نێوان لایەنە سیاسیيەكان كردەوە بەرامبەر بەو دۆخە هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت.

تاوتوێكردنی بەرەوپێشبردنی زیاترى پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.