
ئەمڕۆ سێشەمە، ٦/٢/٢٠٢٤ بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مارک سترۆ کونسولی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا باس لە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها کێشە و ئاڵنگارییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی بودجە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکڕیزی و یەکخستنی لایەنەکان، پاراستنی ئاسمان و سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان، پرۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە و قەیرانی دارایی، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی هاریكاری و یارمەتییەكانی ئەمهریکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها جەختی لە گرنگیی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و لایەنە سیاسییەکان كردەوە و لەمبارەیەوە هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستانی بە گرنگ وەسف کرد.هەردوولا لەسەر پێویستیی خێراتركردنی هەنگاوەكان بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتيیان و کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە و لێکەوتە خراپەکانی لە ڕێگای گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوامهوه، هەروەها جێبەجێکردنی دەستوور و فیدراڵى كە سەقامگیریی سیاسی و مافی هەموو پێکهاتەکان دەستەبەر دەکات، هاوڕا بوون.
