ئەمڕۆ چوارشەمە، ١٥/٥/٢٠٢٤، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان گفتوگۆ کرد، هەروەها بابەتەكانی تایبەت بە سەقامگیریی ئەمنی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، چارەسەری کێشەی مووچە و بودجە و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان، خرانە بەرباس و هەردولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.
بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان جەختی لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دیاریکردنی ڕۆژێکی نیشتمانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لە دەستووری داهاتووی هەرێمی کوردستاندا کرد بۆ ئەوەی چیتر دواکەوتنی ئەم پرۆسەیە نەبێتە جێگەی مشتومڕ و یارمەتیی پەرپێدانی پرۆسەی دیموکراسی بدات.