سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

News
- 5 May 2021

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دلشاد شهاب ڕاوێژكاری سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، ڕايگه‌ياند: له‌پێناو ھێنانە‌دی یە‌كڕیزی و تە‌بایيى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان، سە‌ردان و دیدارە‌كانی به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م لایە‌نە‌ سیاسیيە‌كان و پێكھاتە‌كانی كوردستان بە‌ردە‌وام دە‌بێت و ئە‌م يه‌كڕيزى و ته‌بايى، ئه‌ركێكى نیشتمانیيە‌ كه‌ پێویستی بە‌ دە‌نگ و ڕە‌نگی ھە‌مووانە‌ بۆ ئە‌وە‌ی وە‌ڵامدە‌رە‌وە‌ی خواستە‌كانی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە‌ بێت.