
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٢/٢٠ جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان بەڕێز شیخ جەعفەر شێخ مستەفا لە قەرەداغ پێشوازی لە جەنەراڵ کێڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودهوڵهتى له عێراق و سووریا و شاندێكی سەربازيی یاوەری کرد.
لە كۆبوونهوهيهكدا دوایین پێشهاتە ئەمنیيەکانی عێراق و هەرێمى كوردستان تاوتوێ كران و بهڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە گرنگيی ئامادهيى و ڕۆڵى هێزهكانى هاوپەیمانان بۆ بەهێزکردنی زەمینەیەکی هاوبەش و ههماههنگيى نێوان هێزە عێراقیيەکان و پێشمەرگە بۆ پاراستنی ناوچەکە و دابینکردنی سەقامگیری، كردهوه.
هەروەها باس لە جموجۆڵ و شانە نووستووەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستيی داعش و دزەکردنیان بۆ ناوچهكانى مادهى 140 کرا و ههردوولا جەختيان لهوه كردهوه کە دەبێت هەماهەنگيی زیاتر لەنێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی هاوپەیماناندا ههبێت بۆ ئەوەی چاودێريى زياترى ناوچهكه بکرێت و جموجۆڵەکانی داعش، بنهبڕ بكرێت.
پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، تەوەرێكی ديكهى كۆبوونهكه بوو. هەردوولا هاوڕا بوون داكۆكييان كردهوه کە دەبێت ئەو پرۆسەیە خێراتر بکرێت، چونکە ئێستا هەرێمی کوردستان زیاتر پێویستی بە دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش هەیە.
له كۆتاييدا بهڕێز جێگری سەرۆک بۆ بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی لە ڕاهێنان و مەشقپێکردنی پێشمەرگە سوپاسى كردن و پێزانينى خهڵكى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييهكانى هاوپهيمانان له تێكشاندنى داعش، دووپات كردهوه.
