پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 24/5/2021 لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بهڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز کلێمنس سێمنتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد.
له دیدارێکد بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی و هاوپەیمانیی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و ههوڵهکانی ئامادەکردنی دەستوور و پرۆژەکانی گەشەپێدان بۆ بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و کەرتەکانی تەندروستی و پەروردە و ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان و پرسەکانی پەیوەندیدار بە دۆخ و بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیییهکانهوه، تاوتوێ کران.
بهڕێز جێگری سەرۆک دووپاتی کردووه که دەستوور بۆ کوردستان پێویستییهکی نیشتمانییه، یەکڕیزی و دەستوور هەردووکیان پێکهوه بەستراون و تەواوکەری یەکترن. یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و یەکخستنی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی چاکسازی دەبێتە مایەی جێبەجێبوونی دەستوور و پابەندبوون پێوەی، بە هەمان شێوە ڕەخساندنی زەمینەی دیموکراسی و دەستەبەرکردنی مافەکانی بیرورای ئازاد شان بەشان بەو ئەرکانە دەڕژێنە هێنانەدی ئەم ئامانجە.
هەر لەو دیدارەدا، بهڕێز جێگری سەرۆک پشتیوانی و هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان لە بواری سەربازی و چەک و لۆجستی و کەرتەکانی تەندروستی و ئاو و پەنابەراندا بەرز نرخاند و داوای کرد ڕۆڵیان لە یەکخستنەوەی پێشمەرگەدا ههبێت و هانی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بدەن بێنە کوردستان و لە پرۆسهی گەشەپێدانی ژێرخان و بووژانەوهدا بەشدار بن.